قولەی رانییە - وێنە: 964
84 ملیۆن دیناری بۆ دابینکراوە
کێشەی ئاوی خواردنەوەی ئیدارەی راپەڕین چارەسەر دەکرێت
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گازی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی راپەڕین 84 ملیۆن دینار دابین کراوە.
پارەکە لەسەر رێژەی 17%ـی داهاتی فەرمانگەی ئاوی راپەڕین دابین کراوە.
پێشتر بەهۆی کەمیی گازەوە فەرمانگەکە بە پێی پێویست نەیدەتوانی ئاوی خواردنەوە بۆ سنوورەکە دابین بکات.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەیەندراوێکدا، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 14.5.2023 بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، بە دابینکردنی ئەو پارەیە ئیشوکارەکانی فەرمانگەی ئاوی راپەڕین بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە باشتر بەڕێوەدەچێت.