دیمەنی ناردنی درۆن _ وێنە: ئەرشیفی 964
ئەم بەیانییە
بە سێ درۆن هێرشکرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵە لە سورداش
ئەحمەد مستەفا
لە کاتژمێر 4:50 خولەیکی بەیانی، کۆماری ئیسلامی ئێران بە سێ درۆن هێرشێکی دووبارەی بۆ سەر مەقەر و ئۆردوگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سورداش ئەنجام داوە.
هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام پەیوەندییەکانی کۆمەڵە دەڵێ، هێرشەکە سەریان توند بووە و خانوو و مەقەڕ سووتاوە.
پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەو بڵاوکراوەدا ئەمڕۆ دووشەممە 7.9.2026 دەڵێ، هێرشەکە بە توندی ئەنجام دراوە و بووەتە هۆی سووتانی چەند خانوو و مەقەرێک، بەڵام بەهۆی ئامادەباشی و جێبەجێکردنی ڕێوشوێنەکانی پاراستن، پێشمەرگەکانی کۆمەڵە توانیویانە خۆیان بە سەلامەتی بپارێزن.
کۆمەڵە هێرشەکە لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە دژی مەقەر و بنکەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان دەبینێ.
لەبارەی ئامارەکانی بۆردومان دەڵێ، لە دەستپێکی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکاوە تا ئێستا، ژمارەی مووشەک و درۆنە بەکارهێنراوەکان بۆ ئامانجگرتنی مەقەر و ئۆردوگاکانی کۆمەڵە لە 108 جار تێپەڕیوە.