هێرشی درۆنی بۆ سەر سلێمانی، کارەساتی ئاسمانی لە میامی

964+

پەری ساڵح

هێرشی درۆنی بۆ سەر سلێمانی، کارەساتی ئاسمانی لە میامی و ئاڵۆزییەکانی رووسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کورت و پوخت بزانە چی روویدا:

📌دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، کاتژمێر 04:45 بۆ05:05 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ بە سێ درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی پەنابەران لە سورداش.

📌کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە راگەیندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 04:50ـی بەیانی، کۆماری ئیسلامی ئێران بە سێ درۆن هێرشێکی دووبارەی بۆ سەر مەقەر و ئۆردوگاکانمان لە سورداش ئەنجام دا.

📌رۆیتەرز: فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ئەمەزۆن لە فڕۆکەخانەی میامی لە رێرەوی خۆی لایدا لە کاتی نیشتنەوە و خۆی کرد بەناو چەند ئۆتۆمبێلێکدا و بەلایەنی کەمەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و برینداریش هەیە.

📌کیم جۆنگ ئون: کەشتییە جەنگییە نوێیەکەمان توانای وەشاندنی زەبرێکی تۆڵەسێنەرەوەی بەهێزی هەیە دژ بە دوژمن لە هەر کاتێکدا بێت.

📌کیم جۆنگ ئون: هێزی دەریایی کۆریای باکوور سیستەمە جەنگییە ئەتۆمییەکان دەخاتە بواری جێبەجێکردنی کردارییەوە.

📌رێکخەری کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان (لۆران بۆکێرا): نەتەوە یەکگرتووەکان زۆر نیگەرانە لە ئاوارەبوونی هەزاران خێزان لە پارێزگای تەعزی یەمەن.

📌ترەمپ: ئێران بەدەست هەڵئاوسانی دارایی بێ سنوورەوە دەناڵێنێت و هەناردەی نەوتیشیان دابەزیوە، بڕی نەوتیش لە گەرووی هورمز گەڕاوەتەوە بۆ ئاستەکانی پێشووی.

📌ئاژانسی فرانس پرێس: بەرپرسێکی ئێرانی رایدەگەیەنێت کە تاران بەنیازە لە رۆژانی داهاتوودا “ناوچەیەکی قەدەغەکراو” لە نزیک گەرووی هورمز رابگەیەنێت.

📌هێڵی ئاسنینی ئۆکرانیا: نێردراوانی واشنتن دوای ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا، کیێڤیان جێهێشت.

📌وەزارەتی بەرگریی رووسیا: کەشتییەکی بارهەڵگری شتومەکی سەربازی لە بەندەری چورنۆمۆرسکی ئۆکرانیا کراوەتە ئامانج

📌سەرچاوەکانی یەمەن: هێرشی ئاسمانیی بنکەی حو*س*ییەکانی لە ناوچەی جەوبە لە مەئریب و زاهیر لە بەیدا و کێوی ناسە کردە ئامانج.

📌گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان بەردەوامە و لە ئەنجامی چەند هێرشێکی ئیسرائیل بۆ باشووری لوبنان چەند کەسێک برینداربوون.