لۆگۆی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان
سێ درۆن نراون بە کۆمەڵەوە
دەزگای ئاسایش: هێرشەکەی سورداش زیانی گیانی نەبووە
ئەحمەد مستەفا
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کاتژمێر 04:45 بۆ 05:05 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، سێ درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی پەنابەران لە سورداش.
ئاسایش دەڵێ، لە دەرئەنجامی هێرشەکاندا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
پێشتر کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەبارەی هێرشەکە لە راگەیەندراوێکدا وتی، لە کاتژمێر 4:50 خولەیکی بەیانی، کۆماری ئیسلامی ئێران بە سێ درۆن هێرشێکی دووبارەی بۆ سەر مەقەر و ئۆردوگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سورداش ئەنجام داوە.
وەک ئەویش پشتڕاستی کردووەتەوە هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام پەیوەندییەکانی کۆمەڵە دەڵێ، هێرشەکە سەریان توند بووە و خانوو و مەقەڕ سووتاوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەهۆی ئامادەباشی و جێبەجێکردنی رێوشوێنەکانی پاراستن، پێشمەرگەکانی کۆمەڵە توانیویانە خۆیان بە سەلامەتی بپارێزن.