پەیوەندى بە رووبەرووبونەوەى گەندەڵى و چەککردنەوە هەیە

پیلانێکی گرووپە چەکدارەکان بۆ تیرۆرکردنی فایەق زێدان ئاشکرا کرا

وریا فەتاح

پلانێکى گروپە چەکدارەکان بۆ تیرۆرکردنى سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى ئاشکرا کرا کە پەوەندیان بە هەوڵەکانى ئەوەوە بووە بۆ چەککردنى گروپە چەکدارەکان.

کەناڵى”حەدەس”، لە زارى سەرچاوەکانییەوە هەواڵێکى لەبارەى پلانى تیرۆرکردنى فایەق زێدان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: زانیارییە هەواڵگرییەکان پیلانێکیان ئاشکرا کردووە کە تیایدا چەند گرووپێکی چەکدار پلانیان داناوە بۆ تیرۆرکردنی “فایەق زێدان”، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق.

بەپێی سەرچاوەکانی ئەو کەناڵە، ئەو هەڕەشانەی دەکرێنە سەر ژیانی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، راستەوخۆ پەیوەندییان بە هەوڵەکانی زێدانەوە لە رووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى و چەککردنى گروپە چەکدارەکان.