باران نەما.. رۆژانە یەک بۆ دوو پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

964+

فەرمان سادق

پێشتر بەشی پێشبینی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی پێشبینییەکانی، ئاماژەی بە هەور و باران و بەفر دەکرد، لەگەڵ نزیکبوونەوە لە وەرزی هاوین، ئێستا تەنیا ئاماژە بە هەڵکشانی پلەکانی گەرما دەکات.

بەپێی پێشبینییەکان بێت، رۆژانە یەک بۆ دوو پلەی گەرما بەرز دەبنەوە.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ سێشەممە 2.5.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
خێراى با/ لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت (10 – 15) کم/ک.
ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت.

سبەی چوارشەممە 3.5.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرز دەبنەوە بە (1-2 ) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
خێراى با/ لەسەر خۆ و مامناوەند دەبێت (10 – 20) کم/ک.
ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لەنێوان ( 8 – 10 )کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 25 پلەى سیلیزى.
سلێمانی: 22 پلەى سیلیزى.
دهۆک: 23 پلەى سیلیزى.
کەرکوک: 27 پلەى سیلیزى.
هەڵەبجە: 24 پلەى سیلیزى.
زاخۆ: 25 پلەى سیلیزى.
سۆران: 22 پلەى سیلیزى.
گەرمیان: 29 پلەى سیلیزى.
حاج ئۆمەران: 14 پلەى سیلیزى.

بەشى پێشبینى 2.5.2023