شەش مانگ بوو دۆلار دایدەبەزاند

نرخی ئەمڕۆی تمەنی ئێرانی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکی جێگیرە

ژووری هەواڵ

پێچەوانەی دوێنێ، نرخت تمەن بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی، ئەمڕۆ نرخەکەی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی جێگیرە، بەڵام دوێنێ بەرزبوونەوەی زۆری بەخۆیەوە بینی.

دوێنێ دووشەممە، نرخی تمەن بەرامبەر یەک دۆلار لە سەرووی 170 هەزار تمەنەوە گەیشتە نزیکەی 160 هەزار تمەن و ئەمڕۆش نرخی یەک دۆلار گەیشتووەتە 160 هەزار و 500 تمەنە.

لە ماوەی یەک هەفتەشدا، نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بە رێژەی 9.48٪ دابەزیوە، بەڵام لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا بەڕێژەی 22.57٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

لە ماوەی 24 کاژێری رابردووشدا، بەرزترین ئاستی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دراوی ئێرانی 171 هەزار تمەن و کەمترین ئاستیش 160 هەزار و 500 تمەن بووە.