ناشزاندرێت کەی هورمز دەکرێتەوە
نەزانینی وردەکاری رێکەوتنی ئێران و ئەمریکا نەوتی بەرز کردەوە
ژووری هەواڵ
بەهۆی ناروونی و نازانینی خاڵەکانی رێکەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا، نرخی نەوت لە جیهاندا بەربوونەوەی بەخۆوەبینی، شارەزایانیش هۆکارەکە سەرەکییەکە بۆ کاتی کردنەوەی گەرووی هورمز دەگەڕێننەوە کە ئەزاندرێت ئەوێ لە ددور یاخود نزیک دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوتی خاوی برێنت 26 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 83.42 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، نەوتی خاوی سووکی تەکساسی ئەمریکی 46 سەنت بەرزبووەوە بۆ 81.12 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
دوێنێ دووشەممە، نرخەکانی نەوت نزیکەی 5% دابەزین بۆ نزمترین ئاستی خۆیان لە دوای رۆژی 4.3.2026 ئەوەش دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران واژۆ کراوە.