بەشێک لەو فەرمانبەرانەش لە 2024 دامەزرابوون
سبەینێ موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەکرێت
فەرهاد حەسەن
بڕیارە سبەی یەکشەممە موچەی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبەست لە وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش بکرێت، هەر سبەینێش موچەی بەشێک لە فەرمانبەرە هەمیشەیی و گرێبەستەکانیش خەرج دەکرێت.
بەپێی راگەیاندراوێکی وهزارهتی دارایی و ئابووری حكومەتى هەرێمى کوردستان سبەی یەکشەممە جگە لە موچەی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبەست، موچەی ئەو فەرمانبەرە هەمیشەیی و گرێبەستانەش خەرج دەکرێت کە لە دوای 1.7.2024ـەوە دامەزراون و شایستە داراییەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دابین کراوە.
ئەوە لەكاتیكدایە رۆژی 12ـی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، خشتەی موچەی بۆ مانگی نیسانی بڵاوكردەوە و لە رۆژی چوارشەممەی رابردوەوە دابەشكردنی موچە فەرمانبەران و موچەخۆران دەستیپێكرد، ئەوەش دوای ئەوەی بەغدا بڕی 961 ملیار و 736 ملیۆن دیناری رەوانەكرد.