لە کەرکوک تەقینەوە بووە

964+
کاروان ساڵحی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک پردی ولادەی کەرکوک نارنجۆکێکی دەنگی تەقیوەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماڵی نەبووە، بە قسەی سەرچاوەیەک لە پۆلیسی شارەکە بۆ 964.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە کرد، نارنجۆکەکە نزیک بە کاتژمێر 7:30 سەر لە ئێوارە تەقیوەتەوە.

دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە تەنیا تەقینەوەی دەنگی بووە

“نارنجۆکێکی دەنگیی کۆن بووە لە شوێنێکی چۆڵدا بەهۆی سووتاندنی زبڵ و خاشاکی شوێنەکەوە تەقیوەتەوە و زیانی نەبووە”، سەرچاوەکەی پۆلیس وای وت.