لاسکی گەڵای رێواس لە بازاڕەکان دەفرۆشرێت و مەترسی بۆ گورچیلە هەیە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لاسکی گەڵای رێواس لە بازاڕەکان دەفرۆشرێت و دکتۆرێکیش داوا دەکات نەیخۆن و دەڵێت: مەترسی بۆ سەر گورچیلە هەیە.
لەو ئەزلایڤەدا پەیامنێری 964، گفتوگۆیەکی کورت لەگەڵ دکتۆر عەبدولسەلام دەکات، ئەویش باس لە لاسکی گەڵای رێواز دەکات و دەڵێت: ژەهراوی نییە بەڵام بڕێکی زۆر ئۆکزالاتی تێدایە و کە زیانی زۆری هەیە بۆ گورچیلەکان.
وتیشی “هیچ بەهایەکی خۆراکی نییە”.