لە شوێنەوار دادەنرێت  

پایسكیلەكانی هەژار جاف دەبن بە موڵكی سلێمانی 

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

دوای كۆچی دوایی هەژار جاف، هەردوو پاسكیلەكەی بۆ هەمیشە دەبنە یادەوەری خەڵكی شارەكە و لەسەر داوای پارێزگاری سلێمانیش یەكێكیان لە مۆزەخانەی سلێمانی دادەنرێت.

هیدایەت حەمە فەرەج، ناسراو بە هەژار جاف لەدایكبووی 1.9.1967ی ناحیەی زەڕایەنی ناوچەی شارەزوورە، كەسێكی كوردپەروەر و خۆشەویستی خەڵكی شارەكەیە، 20.6.2026 لەماڵەكەی خۆی لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

ئەو زۆرجار لە شەقام و چالاکییە مەدەنییەکان لە ریزی پێشەوە دەبینرا، زۆرجار هۆنراو و زۆرجار قسەی نەستەق و جیاوازی لەسەر باردۆخەکان دەکرد، بەڵام زیاتر وەکو کەسێکی نەتەوەیی دەبینرا و لە خانوویەکی کرێ و لە کوچەیەکی سلێمانی بە تەنیا دەژیا.

سەردار حەمە فەرەج، برای هەژار جاف بە 964ی وت، دوای چلەی ماتەمینیەكەی كە هەر لە بەردەركی سەرا بە ئامادەبوونی بنەماڵە بۆمان گێڕا، لەسەر داواكاری خەڵكی شارەكە و بەئاگاداری پارێزگاری سلێمانی، پاسكیلەكەیمان وەكو یادەوەریەكی زیندووی هەژار جاف لەبەردەركی سەرای سلێمانی جێگیر كردووە.

برای هەژار جاف ئەوەی ئاشکراکرد، بۆ پارێزگاریكردن و مانەوەی ناوی كۆچكردوو، پارێزگار هەڤاڵ ئەبوبەكر داوای كردووە، كە پاسكیلەكەی دیكەیشی بكرێت بەموڵكی شار و لە داهاتوویەكی نزیكدا لە مۆزەخانەی سلێمانی دابنرێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا