ئەبوبەکر بەدیار تەرمی باوکییەوە دانیشتووە و قورئان دەخوێنێت.
باوکی پارێزگاری سلێمانی بە جەڵدەی مێشک کۆچی دوایی کرد
964+
هاوبەش ئەبوبەکر – سلێمانی
ئەبوبەکر حسێن هەڵەبجەیی، باوکی هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ئەمشەو کاتژمێر ١١ بەهۆی جەڵدەی مێشک کۆچی دوایی کرد.
درەنگانی شەوی شەممە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە کە ئەبوبەکر حوسێن هەڵەبجەیی، باوکی کۆچی دوایی کردووە.
کاتژمێر ١٠ی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ئەبوبەکر حسێن هەڵەبجەیی لە مزگەوتی ئەحمەد حاجی عەلی بەڕێکرا بۆ گۆڕستانی گردی سەرچنار و لەوێ بەخاک سپێردرا.
ئەبوبەکر حسێن هەڵەبجەیی، لە ساڵی ١٩٤٤ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، ماوەی ٢٠ ساڵ بوو بەهۆی جەڵدەی مێشک لە جێگەدا کەوتبوو.
ئەبوبەکر حسێن هەڵەبجەیی جگە لە هەڤاڵ ئەبوبەکر، خاوەنی دوو کوڕی دیکەیە بە ناوەکانی د.شەماڵ و ئۆڕاڵ و کچێکیشی هەیە بە ناوی بێخاڵ.
باوکی هەڤاڵ ئەبوبەکر ماوەیەک بەڕێوەبەری کارگەی چیمەنتۆی سەرچنار بووە و پاشان خانەنشین بووە.