کەشوهەوای ئەم دوو رۆژە سەقامگیرە
کەشوهەوا
کەش سار دەبێت و بەفریش دەبارێت
964+
ژووری هەواڵ
بە پێی پێشبینی کەشوهەوا ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت و کەش سارد دەبێت لە ناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵاتیش لە شاخەکان هەندێک بەفر دەبارێت.
بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان لەزۆربەی ناوچەکان بەهۆی بەرزە پەستانی باکوور ساردو ساماڵ دەبێت ناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵات نەبێ لە نێوان هەورو نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری کەمێک بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی رۆژهەڵات پاشان بۆ کاتەکانی نیوەڕۆ کەش بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە.
پێشبینی ئەوەش کراوە، پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و 3 بۆ 4 پلیەک دێتەخوارەوە و سەردتر دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ دووشەممە:
هەولێر: 15 پلەی سیلیزی
پیرمام: 10 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی
دهۆک: 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 5 پلەی سیلیزی