دەستەی چاودێری ئەتۆم لە عێراق:

“بۆ هەر مەترسییەکی ئەتۆمی خۆمان حازر کردووە”

ژووری هەواڵ

دەستەی نیشتیمانی چاودێری ئەتۆمی لە عێراق رایگەیاند، رێوشوێنی تەکنیکی پێویستیان گرتووەتە بەر بۆ هەر دۆخێکی نەخوازراوی ئەتۆمی و دزەکردنی تیشکی ئەتۆم لە ناوچەکە.

دەشڵێت، پێکهاتەی جوگرافی و جیۆلۆجی و بارودۆخی کەشوهەوا وادەکەن کاریگەری هەر تیشکێکی ئەتۆم لەسەر عێراق ئێجگار کەم بێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ ئەم ئەنجامگیرییە پشتیان بە چەند داتایەک بەستووە، لەوانە دووری عێراق بە چەند کیلۆمەترێک لە وێستگەکانی ئەتۆم دوورەو ئەو وێستگانە لە بن چیاکانن و هەندێکیان 100 مەتر لە قوڵایی زەویدان و بە بەردی گرانێت دەورەدراون، بۆیە مەترسییەکان لەسەر عێراق نییە.

ئەم راگەیەندراوەی دەستەکە دوای ئەوە دێت کە بەر لە چەند رۆژێک ترەمپ هەڕەشەی کرد هێرش بکاتە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران.