باڵیۆزخانەی ئەمریکا
ئه‌مریكا بۆ هاوڵاتیانی: سه‌فه‌ر بۆ عێراق مه‌كه‌ن
ئه‌مریكا حكومه‌تی عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه جارێكی تر هۆشداری و ئامۆژگاری بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەکەی خسته‌ڕوو، کە بە هەر هۆکارێک بێت، گەشت بۆ عێراق نەکەن و مەترسی ئەمنی هه‌یه، له‌وانه ئه‌گه‌ری ململانێی چەکداری و تیرۆر و رفاندن هه‌یه.
ئەم هۆشدارییە ئه‌مڕۆ شەممە نوێکرایەوە، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ وه‌زاره‌ته‌كه یه‌كه‌م هۆشداریی بڵاوكرده‌وه.
باڵیۆزخانەکە بە هاوڵاتیانی ئەمەریکی راگەیاندووە، “بەهیچ هۆکارێکەوە گەشت بۆ عێراق مەکەن”.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، “توانای حکومەتی ئەمریکا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری فریاگوزاری بۆ هاوڵاتیانی ئەمریکی لە عێراق سنووردارە بەهۆی مەترسییە ئەمنییەکانەوە”.
باڵیۆزخانەی ئه‌مریكا له به‌غدا باسی ئه‌وه‌ی كردووه، یاخیبووانی حوسییەکانی یه‌مه‌ن “سه‌ر به ئێران”، هێرشەکانیان بۆ سەر سعودیە دەستپێکردووە و فڕۆکەخانە مەدەنییەکان و ژێرخانی گرنگیان کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا قوربانیی مەدەنی و پچڕانی بەرچاوی گەشتەکانی لێکەوتووەتەوە.
باڵیۆزخانەکە هۆشداریی داوە لەوەی کە رەنگە دوژمنایەتییەکان بە خێرایی پەرە بسێنن و لە دەرەوەی ناوچە جێناکۆکەکانی ئێستا بڵاوببنەوە.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا زیاتر حکومەتی عێراقیش تۆمەتبار ده‌كات، بەوەی نەیتوانیوە “سەلامەتی هاوڵاتیانی ئەمەریکا لە بەرامبەر سەرهەڵدانی کتوپڕی توندوتیژی و ململانێی چەکداریدا مسۆگەر بکات”.