خولی باله‌ی عێراق

سبه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌

964+
یادگار محه‌مه‌د – سلێمانی

له‌ یارییه‌كی به‌هێزی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی باله‌ی نایابی عێراق، سبه‌ی هه‌ردوو یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
ركابه‌رییه‌كانی گردبوونه‌وه‌ی دووه‌می قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی باله‌ی نایابی عێراق، شه‌وی رابردوو له‌ هۆڵی پێشمه‌رگه‌ له‌ سلێمانی ده‌ستیپێكرد.

له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌مدا دوو یاری به‌ڕێوه‌چوون، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌ ئه‌نجامی 3-0 گێم له‌ یانه‌ی شوڕته‌ی برده‌وه‌، ئه‌نجامی گێمه‌كان 25-17، 26-24 و 25-23 بوو.

له‌ یارییه‌كی دیكه‌دا یانه‌ی هه‌ولێر به‌ ئه‌نجامی 0-3 گێم به‌ یانه‌ی غازی جنووب دۆڕا.

ئه‌نجامی گێمه‌كانیش بۆ تیپی براوه‌ به‌م جۆره‌ بوو: 26-24، 25-17 و 25-21.

ئه‌مڕۆ له‌ خوله‌كه‌دا پشوو ده‌بێت، بڕیاره‌ سبه‌ی گه‌ڕی دووه‌م بێته‌ ئه‌نجامدان، تێیدا له‌ یارییه‌كی به‌هێزدا یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌رامبه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر یاریی ده‌كات، یارییه‌كه‌ كاتژمێر 09:00 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

هه‌روه‌ها له‌ یارییه‌كی دیكه‌شدا هه‌ردوو یانه‌ی شوڕته‌ و غازی جنووب كاتژمێر 11:00 رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا