بۆ بژێوی خه‌ریكی كاروكاسبین

“ژنان مه‌تالیبیان زۆره و پێویسته‌ سه‌بریان هه‌بێت”

رازاو محه‌مه‌د

لە تەمەنی 10 ساڵییەوە لەلایەن دایکییەوە فێری نانکردن بووە و ئێستاش بەردەوامە لە کارکردن و ده‌ڵێت، پێویسته‌ ژنان سه‌بر و ئارامییان هه‌بێت.

نەسرین شێخ فاتیح، کە باجییه‌كی سلێمانییه‌ و لە كارگه‌یه‌ك نان دروست ده‌كات بۆ 964 دەڵێت، “کاتێک منداڵ بووم، دایکم نانی دەکرد و لەگەڵی دادەنیشتم بۆ ئەوەی منیش فێربم، ئێستاش رۆژانە 8 هێڵەك نان دەکەم.

خاتوو نەسرین جەخت لەوە دەکاتەوە کە ژنان دەبێت پشت بە خۆیان ببەستن و خاوەنی داهاتی خۆیان بن، چونکە بە بڕوای ئەو، ژن دەتوانێت بە داهاتی خۆی هاوکاری خێزان و کەس و کارەکانی بکات.

ئەو ئامۆژگاری ژنان دەکات کە سەبریان هەبێت، چاوەڕێی یارمەتیی کەسانی تر نەکەن و خۆیان بە کەم نەزانن، چونکە بە وتەی ئەو، ژنانی ئەمڕۆ وەک پێشتر نین و كاری نانكردن نازان و فێرنابن، ده‌شڵێت: ژنان مه‌تالیبیان زۆره‌ و پێویسته‌ خۆیان بگونجێنن و به‌پێی باری گوزه‌رانیان داواكاری له‌ هاوسه‌ره‌كانیان بكه‌ن.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا