لە گەرمیان
لە نۆ مانگدا 11 کەس بەرداوی هاتوچۆی ماتۆڕسکیل گیانیان لەدەستداوە
964+
توانا نەقی
لە ماوەی نۆ مانگی ئەم ساڵی 2026ـدا ١١ کەس بەڕوداوی هاتوچۆی ماتۆڕسکیل لە گەرمیان گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، کۆی گشتی 204 رووداوی هاتوچۆی ماتۆڕسکیل روویداوە کە بەهۆیانەوە 11 کەس گیانیان لەدەست داوە و 194 کەسیش بریندار بوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، مەفرەزەکانی پۆلیسی گەرمیان بەردەوام لە ناو شار و شوێنە گشتییەکاندا ئامادەن، داوا لە سەرجەم شۆفێران دەکەن بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و هاوڵاتیان، رێنماییەکانی هاتوچۆ جێبەجێ بکەن و خۆیان لە خێرایی و مەترسییەکان بپارێزن.