"پەیوەندی بە کارگەکانەوە نییە"
فەرمانگەی ژینگەی هەولێر لەسەر کەشوهەوای شارەکە روونکردنەوە دەدات
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێر سەبارەت بە هۆکاری لێڵبوونی ژینگەی شارەکە دەڵێت، کەشوهەوای ئەم چەند رۆژە پەیوەندی بە کارگە و پاڵاوگەکانەوە نییە و بابەتەکە بەهۆی خۆڵبارینەوەیە.
دڵشاد هیرانی، بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە 964ـی وت، “هەولێر ئێستا یەکێکە لە شارە پاکەکانی جیهان و کەشوهەوای ئەم چەند رۆژەش پەیوەندی بە کارگە و پاڵاوگەکانەوە نییە و بابەتەکە تەنیا خۆڵبارینە”.
دەشڵێت، ئەم کەشوهەوایە تا کاتی بارانبارین بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بەو بۆنە ناخۆشەی کە هاوڵاتیان هەستیان پێکردووە، دڵشاد هیرانی وتی، “ئەو بۆنە لە چەند گەڕێکی هەولێر هەستی پێکراوە و تەواوی شارەکەی نەگرتووەتەوە، لە رۆژانی داهاتووش لەو شوێنانە کاری جددی دەکرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو بۆنە”.
پێداچوونەوە: هەژان هادی