پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەزڵوم عەبدی: مەترسیی داعش لە ناوچەکە بەردەوامە

کوردستان جەلال

مەزڵوم عەبدی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، مەترسیی داعش لەناوچەکەدا ماوە و ئێمە بۆ لەناوبردنیان بەردەوام دەبین.

مەزڵوم عەبدی، راوێژکاری سەرۆکایەتیی سوریا، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس دەڵێت، “هێرشە تیرۆرستییەکەی سەر یەکێک لە بنکەکانی ئاسایشی ناوخۆی شاری حەسەکە لە شانەی نووستووی داعشەوە سەرچاوەی گرتووە و ئەو هێرشە دەریدەخات کە مەترسیی داعش هێشتا ماوە و لە هەوڵەکانیان بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە بەردەوامن”.

عەبدی هاوخەمی دەرەدبڕێت و دەڵێت، “بە قوڵترین شێوە هاوخەمیی خۆمان بۆ بنەماڵەی شەهیدانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەردەبڕین و هیوای چاکبوونەوەی زوو بۆ بریندارەکان دەخوازین”.

“ئەم هێرشانە لە هەوڵەکانمان بۆ بەدواداچوون بۆ شانە نووستووەکانی داعش، لەناوبردنیان و پاراستنی خەڵکی خۆمان پەشیمانمان ناکەنەوە”، عەبدی وادەڵێت.