شەوى رابردوو چى روویدا
درۆن بهسهر كۆرمۆر فڕی و عەلى زەیدی له دهست چوارچێوهی ههماههنگی گیری خواردووه
وریا فەتاح
شەوی رابردوو لە گرژییەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بۆ ئاسمانی کۆرمۆر و ئاشکرابوونی پلانە هەواڵگرییەکان لە ئەمریکا گەرم بوو. کورت و پوخت بزانە چی روویداوە:
📌 کۆبوونەوەی ژمارە 301ـی چوارچێوەی هەماهەنگی بەهۆی دروستبوونی گرژی و دەمەقاڵێ لەسەر دۆسیەی جورف سەخەڕ و جووڵاندنی هێز، بێ ئەنجام کۆتایی هات.
📌 له بابهتی جوولاندنی هێز بهرهو ناوچهی جورف سهخهر، گرژی و دهمهقاڵی له كۆبوونهوهكه دروست بووه.
📌 کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق جێبەجێکردنی بڕیاری گۆڕینی هێزەکانی لە جورف سەخەڕ رەتدەکاتەوە.
📌 زەیدی پێداگرە لەسەر چۆڵکردنی ناوچەکە و رادەستکردنی بە هێزە فەرمییەکان دوای ئاشکرابوونی قاچاخچێتیی نەوت تێیدا.
📌 بەهۆی سووڕانەوەی درۆنێکی نەناسراو بەسەر ئاسمانی کێڵگەی غازی کۆرمۆردا، زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا.
📌 رێکاری ئەمنی گیرایەبەر، بەڵام سەرچاوەیەک لەناو کێڵگەکەوە بە 964ـی راگەیاند کە هیچ هێرش و دەنگێک نەبیستراوە.
📌 تۆڕی CNN بڵاویکردەوە، گوماندەکرێت ئێران کەرەستەی بۆمبی لە ناو ئەمریکادا کۆگاکردبێت و پلانی بەئامانجگرتنی بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ترەمپی بە “بۆمبی پیس” یان چەکی کیمیایی لە واشنتن داڕشتبێت.
📌 جەی دی ڤانس بۆ فۆکس نیوزی: ترەمپ تاوتوێی فشاری سەربازی و دیپلۆماسیی زیاتر بۆ سەر ئێران دەکات.
📌 جەی دی ڤانس جەنگەکە نابێتە ململانێیەکی درێژخایەن و بەرنامە ئەتۆمییەکە و تواناکانی سوپای ئێرانمان لەناوبردووە.
📌 کۆمپانیای فڕۆکەوانیی “یونایتد ئێرلاینز”ـی ئەمریکی، رایگەیاند کە کێشە تەکنیکییەکە چارەسەرکراوە و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر گەشتە کارپێکراوەکان نییە.
📌 لە تورکیا شۆفێری پاسێک لە کاتی لێخوڕیندا تووشی جەڵتەی دڵ بوو و پاسەکە بە خۆی و سەرنشینەکانییەوە کەوتە ناو دەریاوە.
📌 شۆفێرەکە و سەرجەم سەرنشینەکان لە خنکان رزگارکران و رەوانەی نەخۆشخانە کران.