هه‌ڵه‌بجه
به 500 دینار ده‌گه‌یته ناو فێستیڤاڵی هه‌نار
بڕوا مه‌جید – هه‌ڵه‌بجه
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ ئاسانكاری گه‌یشتنی گه‌شتیاران و سه‌ردانیكه‌ران بۆ فێستیڤاڵی هه‌نار، 50 پاسی له ده‌روازه‌ی شاره‌كه داناوه.
ئیبراهیم كه‌ریم شۆفێری یه‌كێك له پاسه‌كانه و به 964ی وت، پاسه‌كان له لایه‌ن پارێزگا و له رێگه‌ی كۆمپانیایه‌كه‌وه دابینكراون و رۆژانه له ده‌روازه‌ی شار له زه‌مه‌قی ده‌وه‌ستن و هاوڵاتیان به نرخی ته‌نیا 500 دینار ده‌گوازنه‌وه بۆ پاركی فێستیڤاڵه‌كه و له‌وێش نه‌فه‌ر ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه.
ئه‌مڕۆ 12مین فێستیڤاڵی هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه ده‌ستپێده‌كات و پێشبینیی سه‌رپه‌رشتیاران وایه نزیكه‌ی نیو ملیۆن گه‌شتیار و سه‌ردانیكه‌ر له‌و چوار رۆژه سه‌ردانی فێستیڤاڵه‌كه بكه‌ن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا