هەواڵەکان

600 خێزانی خورماتوو بێ نەوت بوون و کامێراکانی کەلار بۆ دەربەندیخانیش ئیش دەکەن

ژووری هەواڵ

شەوێک کە بە بارانێکی بەخوڕ دەستی پێکرد، بەجێهێشتنی برینێکی قووڵ لەسەر شاری هەولێر کۆتایی هات، شەقامەکان بوونە ڕووبار، دوکانەکان لە قوڕ و لیتەدا نوقم بوون و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل و ماڵیش تووشی زیان بوون.

لە خورماتوو، 600 خێزان لە نێوان پێویستییەکانی ژیان و ڕێنماییە نوێکانی دابەشکردنی نەوتدا گیرۆدە بوون، خێزانێک کە دەڵێن، دانیشتووی ڕەسەنی ئەم قەزایەن، بەڵام ئەمساڵ لە بەشی نەوتی مانگانە بێبەش کراون.

کامێراکانی رێگای کەلار بۆ دەربەندیخان چالاک بوون، تەنانەت ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانیش لە تۆمارکردنی سەرپێچییەکان دەربازیان نابێ.

لە سلێمانی هەواڵێکی خۆش بۆ ئەو خێزانانە هەیە کە بۆ وەرگرتنی بۆتڵی غاز پێویستیان بە فۆڕمی خۆراک هەبوو، لەمەودوا بۆ ماوەیەکی کاتی، وەرگرتنی غازی ماڵان بەبێ فۆڕمی خۆراک دەبێت و هاووڵاتیان دەتوانن بە ئاسانی غازی پێویستی ماڵەکانیان دابین بکەن.