ئۆنسەى 3,618 دۆلارە

دواى دابەزینەکەى هەفتەى رابردوو؛ نرخى زێر بەرز بووەوە

964+

وریا فەتاح

بەپێی نوێترین داتاکانی بازاڕی جیهانیی کانزاکان، نرخى زێڕ و زیو روویان لە بەرزبوونەوە کردووە.

بەرزبوونەوەکە بە شێوەیەکە کە بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتووەتە 3,618.87 دۆلار و بڕی 78.09 دۆلار (بە رێژەی 2.21%) بەرزبووەتەوە.

هاوکات نرخی یەک ئۆنسە زیویش گەیشتووەتە 42.63 دۆلار و بە بڕی 0.85 دۆلار (بە رێژەی 2.03%) بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە.

سەرەڕای ئەم بەرزبوونەوەیەی ئەمڕۆ، بەپێی خشتەی گۆڕانکاریی نرخی زێڕ بە دۆلار، ئەدای نرخەکە لە ماوەکانی رابردوودا بەم شێوەیە بووە:

لە ماوەی 30 رۆژی رابردوودا: 483.49 دۆلار (12.01%) دابەزیوە.
لە ماوەی 6 مانگی رابردوودا: 1,030.70 دۆلار (22.55%) دابەزیوە.
لە ماوەی 1 ساڵی رابردوودا: 554.68 دۆلار (13.54%) دابەزیوە.