سەرما لە تورکیاوە هاتبوو

سلێمانی نزیک بوویەوە لە سفر پلە و ساردترین ناوچە بوو

ئەحمەد مستەفا

هاتنی بارستە هەوایەکی سارد لە تورکیاوە، شەوی رابردوو بۆ بەرەبەیانی ئەمڕۆ 12.11.2026، پلەکانی گەرمای لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان و عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزاند.

سلێمانی پلەی گەرمی “یەک” بووە و بووە بە ساردترین شار لە هەموو عێراق.

سالار عەلی، شارەزای کەشناسی بە 964ی وت، سلێمانی نزیک بوویەوە لە سفر بووە و شەوی رابردوو یەک پلەی تۆمار کردووە، وە بەوەش بووە بە ساردترین شاری گەورەی عێراق و هەرێمی کوردستان.

لە هەولێر پلەی گەرما گەیشتە 2 بۆ 3 پلە، لە هەڵەبجە نزیکەی 2 پلە بووە، لە دهۆک 7 بۆ 9 پلە و و لە کەرکوک نزیکەی 8 پلەی گەرمی بووە بە تێکڕای شەوی رابردوو.

بەڵام، لەگەڵ هاتنی خۆر لە بەیانییەوە پلەکان گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە، ئەو شارەزای کەشناسییە وتی، سەرما بە تایبەتی لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیاندا بەردەوام دەبێت، بۆیە پێویستە هاووڵاتیان جلوبەرگی گەرم بپۆشن و رێوشوێنی خۆپارێزی بگرنەبەر.