هۆکار چییە
نرخی بتڵێک غاز زیاتر لە پێنج هەزاری چووە سەر
دیلان محەمەد -سلێمانی
ئێستا ئەگەر بتەوێت بتڵێک غاز لە بەنزینخانەکانی سلێمانی پڕ بکەیت دەبێت پێنج هەزار و 500 دینار زیاتر بدەیت، وتەبێژی نەوت و کانزاکانیش هۆکارەکەی رووندەکاتەوە.
نرخی لیترێک غازی بازرگانی لە بەنزینخانەکان لە 500 دینارەوە بووە بە 750 دینار و لەبارەی هۆکارەکەیەوە سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەو غازە پاڵپشتیکراو بوو تەنها لە سلێمانی هەبوو کۆمپانیایەک سەرپەرشتی دەکرد، بەڵام چیتر نەیتوانی بەردوام بێت، بۆیە نرخەکە بەرزبووەوە.
بەو پێیە بێت ئەگەر بتڵێک غازی 22 لیتری بۆ هەر لیترێک 750 دینار حساب بکرێت دەکاتە 16 هەزار و 500 دینار لەکاتێکدا ئەگەر بە 500 دینار پڕ بکرێت دەکاتە 11 هەزار دینار واتە پێنج هەزار و 500 دینار گرانترە لەچاو پێشوو.
پێداچوونەوە؛کوردستان جەلال