دیمه‌نی یه‌كێك له مۆلیده‌كان
قايمقاميەتی سلێمانی:
“تا ئێستا نرخی مۆلیدە بەشێوەی رەسمی دیاريی نەکراوە”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، تا ئێستا نرخی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان دیاریی نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی له میدیاكانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه راست نین.
قایمقامیه‌تی سلێمانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19.11.2026 له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێن: لە بارەی نرخی مۆلیدە ئەهلییەکانه‌وه هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری سلێمانی ئاگاداردەکەینەوە، کە تا ئێستا نرخی مۆلیدە بە شێوەی رەسمی دیاری نەکراوە و ئەو هەواڵانەی کە لە چەند میدیا و پەیجێکەوە بڵاوکراونەتەوە بەتەواوی ناڕاست و بێ بەها و بێ بنەمان”.
روونكردنه‌وه‌كه له لایه‌ن راگه‌یاندنی قایمقامیه‌ته‌وه دراوه و تێیدا هاتووه، “ئەو نرخانەش کە باس کراوە ناڕاست و چەواشەکارانەیە، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە بۆ دیاریکردنی نرخی مۆلیدە کۆبوونەوەی رەسمی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت و دۆخی دارایی هاوڵاتیان رەچاو دەکرێت، لەکاتی دیاریکردنی نرخی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان بەڕەسمی لەلایەن قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانیەوە بۆ رای گشتی بڵاودەکرێتەوە”.
هه‌فته‌ی رابردوو دوو جار نوێنه‌رانی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان و قایمقامیه‌تی سلێمانی بۆ دیاریكردنی نرخی مۆلیده كۆبوونه‌وه، به‌ڵام تا ئێستاش رێكنه‌كه‌وتوون.
به‌هۆی هێرشی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له ئێواره‌ی 8.11.2026، كه سووته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با دابین ده‌كات، به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌میكردووه، بۆیه په‌نا برایه‌وه به‌ر مۆلیده ئه‌هلییه‌كان و ئێستا به‌شێكی كاره‌با له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه دابین ده‌كرێت.