نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردەوە
دوو رۆژە جێگیرە
نرخی نەوت زیاترە لە 92 دۆلار
ژووری هەواڵ
ماوەی دوو رۆژە نرخی نەوت تا رادەیەک بە جێگیری ماوەتەوە و هەر لە 92 دۆلاردایە و بە رێژەیەکی زۆر کەم بەرز و نزم دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە19.11.2026 لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی وزە، بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 92 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بە رێژەی 0.22٪ لەچاو نرخی دوێنێ ئێوارەدا بەرزتر بووەتەوە.
هەرچی نەوتی سووکی تەکساسیشە دابەزینێکی کەمی بەخۆوە بینیوە و بەرمیلی بە 83 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بە رێژەی 0.06 لەچاو دوێنێ ئێوارەدا دابەزیوە.
ئەم دابەزینە بەرچاوەی نرخی نەوت لەجاوی هەفتەی پێشوو لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکان لە گەرووی هورمز و سنوورە ئاوییەکانی ئێران لە پەرەسەندندان و ئەگەری دەستپێکردنەوەی پێکدادانی نێوان تاران و واشنتن لە ئانوساتدایە.
جێگیری نرخەکەش لەم دوو رۆژەدا بەشێکی دەگەرێتەوە بۆ لوتکەی سێ زلهێزەکە لە چین و نەبوونی شەڕ بە شیوەیەکی گشتی.