هەواڵەکان؛
قه‌یرانی غازی ئۆتۆمبێلە و عامودێکێش له ناوه‌ڕاستی شه‌قامێک قوت بووەتەوە
ژووری هەواڵ
هه‌ر ده‌ڵێن كێشه‌ی غاز نییه و به‌شی پێویست عه‌مبار كراوه، به‌ڵام وه‌زعه‌كه وانییه و ئه‌وه‌تا ماوەی هەفتەیەکە لە شاری سلێمانی قەرەباڵغی و سەرەگرتن بۆ وەرگرتنی غازی ئۆتۆمبێل دروست بووە، شۆفێرانیش بە تەلەفۆن سۆراغی بەنزینخانەکان دەکەن.
شۆفێرێکی پاس، کە رۆژانە قوتابیان دەگوازێتەوە، بە 964ـی وت: بە تەلەفۆن یەکتری ئاگادار دەکەینەوە، کە لە کوێ غازی ئۆتۆمبێل دابەش دەکرێت و راده‌كه‌ین بۆ ئه‌وێ.
وتیشی، ناچارن لە سەرەدا بوەستن و تەنیا 40 لیتر غازیان پێدەدرێت، لە کاتێکدا خۆیان رۆژانە لانیکەم 60 لیتر غاز دەسووتێنن.
******
ئێوه عه‌موودی كاره‌باتان له ناوه‌ڕاستی شه‌قامدا بینیوه؟ ئه‌گه‌ر نه‌تانبینوه ئه‌وه‌تا له گه‌ڕه‌كی جووتیاران له كه‌لار، ستوونێك له ناوه‌ڕاستی شه‌قامدایه، ئه‌وه‌ی كێشه‌یه، سبه‌ی بڕیاره شه‌قامه‌كه قیرتاو ده‌كرێت و ئه‌مڕۆ نه‌فتای پێداكراوه، به‌ڵام ستوونه‌كه هێشتا له شوێنی خۆیه‌تی.
******
فرنێكی سه‌موون له گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی هه‌ولێر و له نزیك فلكه‌ی گازینۆ عه‌نته‌ر، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاگری گرت و سووتا، به‌ڵام باش بوو زیانی گیانی نه‌بوو.
تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی زوو گه‌یشتن و كۆنتڕۆڵیان كرد، ئه‌گه‌ر نا، ئاگر ده‌گه‌یشته باڵه‌خانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی فڕنه‌كه، كه شوێنی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیانه.
******
82 نۆرینگه‌ی پزیشكی و ده‌رمانخانه‌ی قه‌زای شاره‌زوور له رقی مامه‌ڵه‌ی لیژنه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی، بایكۆتیان كرد و ده‌رگاكانیان داخست.
هه‌ر ئه‌مڕۆش خاوەنی نۆرینگە ودەرمانخانەکان لە بەردەم نەخۆشخانەی گشتی شەهیدڕەئوف به‌گ له شاره‌زوور گردبوونه‌وه.