سەعاتی سفر
دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و ئامادەکارییەکانی ئێران
ژووری هەواڵ
هەڕەشە و گوڕەشەکانی ئێران و ئەمریکا بەردەوامن و تەنانەت لێدانیشی تێکەوتووە و ناتانیاهۆش هەموو هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە کە ترەمپ قایل بکات و هێرش بۆ سەر ئێران دەست پێ بکەنەوە.
عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆکاروباری سەربازی لە ئەڵقەی ئەمجارەی سەعاتی سفر دەڵێت، ئەمریکا لە قشمی داوە و ئێرانیش درۆنی ناردووە بۆ بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە بەحرەین، کەوایە ناو بەناو ئەمانە لە هەڕەشە دەرچوون و لێدانیشی تێکەوتووە.
ئاماژە بەوە دەکات، ناتانیاهۆ ئەگەر یەکلاش ببێتەوە کە ئازنکۆت حکومەت پێکدەهێنێت ئەوە شەڕی گەورە هەڵدەگیرسێنێت و کنێست و ئیسرائیل مەشغوڵ دەکات.
سەبارەت بە موشەکەکانی ئێران دەڵێت، بە پێی راپۆرتی دەزگاکانی ئەمریکا 2500 موشەکی بالیستی هەیە و ئەوەش بەشی چوار مانگی شەڕتی بەردەوامی دەکات و زۆر پارچەی یەدەگیشی پێشتر هەڵگرتووە کە ئێستا بە هێواشی لە دروست کردنی موشەک و درۆن بەکاریان دەهێنێت.
لە بەرنامەکەدا زۆر شتی دیکە لەسەر گەشتە ئاسمانیەکانی ئەمریکا و گەروپەکانی ئێران لەدەرەوە کە چەکی بۆ دەکڕن و مردنی باڵیۆز و بەرپرسانی روسیا بە جەڵتە باس دەکات.
ئەمە بەشێکە لە بابەتەکانی ئەم ئەڵقەیەی سەعاتی سفر:
– ئێران جوگرافیای شەڕ دیاری دەکات
– سەرۆکی مۆساد زۆر شتی پێ دەکرێت
– هەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ
– ترسی وەزیرەکانی ئەمریکا لە هێرشی ئێران
– رێگاکانی پاراستنی کۆشکی سپی ئەمریکا
– ئیسرائیل بەبێ ئەمریکا شەڕ دەستپێناکاتەوە
– ناتانیاهۆ بۆ مانەوەی خۆی لە ئێران دەدات
– پاککردنەوەی نەتەنز و فۆردۆ بۆ ئیسرائیل جێی مەترسییە
– ئێران پێشتر کەلوپەلی دروستکردنی موشەک و درۆنی خەزن کردووە
– بەشی چوار مانگی شەڕ موشەکی هەیە
– پێنج هەزار دەستە و یەکەی ئێران لە وڵاتان چەک دەکڕن
– گەشتە ئاسمانیەکانی ئەمریکا بۆ وەستان؟
– بەشێک لە پارچەکانی F35 کەوتوونەتە دەست چین
– ئەمریکا بۆ تایوان کەوتووەتە خۆ
– دوو بژاردە قورسەکەی بەردەم زیلینسکی
– پلانی پۆتین رەقکردنەوەی ئۆکرانیایە لەم زستانەدا
– مردنی کتوپڕی باڵوێز و بەرپرسەکانی روسیا