لە بەریتانیا
هەر لە ئێستاوە هەموو شتیك تاموبۆی کریسمسی گرتووە
964+
بڵند عەلی – بەریتانیا
بەریتانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لە جیهاندا پێش هەمووان و بە وادەیەکی زۆر زووتر ئامادەکاری دەکات بۆ کریسمس و ئێستاش لە شارێکی سکۆتلەندا هەموو شت تاموبۆی کرسیمسی گرتووە.
شارەکە بە شێوازێک رازێندراوەتەوە کە گەشتیارێکی زۆر رووی لێ دەکەن و کچە کوردێکیش بۆ 964 دەڵێت، زۆر خۆشە و خوارنیان خواردووە بەڵام جەوەکە زۆر زۆر ساردە.
یەکێک لەو کەسانەشی کە کۆشکی خواردنی هەیە و کوردە لەو وڵاتە دەڵێت، ماوەی چوار ساڵە ئەم کۆشکی دۆنەرە لە سەری ساڵ دادەنێت و موشتەری باشی هەیە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی