تا ئێوارە بێ ئاو دەبن
بەهۆی داڕمانی شاخ لە پرژێ بۆریەکی 12 ئینجی ئاوی چۆمان شکاوە
964+
ئاکام غەفور
بەهۆی داڕمانی شاخ لە پڕژێ بۆریەکی 12 ئینجی ئاوی چۆمان شکاوە، بەهۆیەوە دابەشکردنی ئاو لە قەزاکە راگیراوە و بێ ئاو ماونەتەوە.
سیروان محەمەد بەڕێوەبەری ئاوی چۆمان بە 964ـی وت، ئێمە لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانی لە شوێنی شکانی بۆریەکەین بەڵام بەهۆی بەفر و دورەدەستی شوێنەکە کارکردن لێی سەختە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئێوارە بتوانین بۆریەکە چاک بکەینەوە.
وتیشی، لە سەنتەری قەزای چۆمان نزیکەی پێنج هەزار هاوبەشی ئاو هەیە، ئەمڕۆ بێ ئاو دەبن و دابەشکردنی ئاو لە سەنتەری قەزای چۆمان راگیراوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی