لۆگۆی تێلیگرام لەسەر کیبۆرد دەرکەوتووە
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی كوردستان:
“هیچ نووسراوێکمان لە بارەی داخستنی پلاتفۆرمەکانی ئینتەرنێت پێنهگهیشتووه”
ئهرسهلان عهبدوڵا
وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندنی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، سەبارەت بە داخستنی هەر پلاتفۆرمێكی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت، هیچ نووسراوێكی فهرمییان پێنهگهیشتووه.
وهزارهكه ئهمڕۆ دووشهممه 16.11.2026 له راگهیاندراوێكدا دهڵێت، “سەبارەت بە داخستنی هەر پلاتفۆرمێكی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت، ئێمە لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاوەكو ئێستا هیچ نووسراوێكی فەرمی نەگەیشتووە بە دەستمان لە دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراقەوە سەبارەت بەم بابەتە”.
هەروەها هاتووە “لە كاتی گەیشتنی نووسراوی فەرمی بۆ ئەم بابەتە، یاخود هەر بابەتێکی تری هاوشێوە، دوای بەدواداچوون لەسەر لێکەوتە و رەهەندەكانی ئەم خزمەتگوزارییە و وەرگرتنی بۆچوونی دامودەزگا تایبەتمەندەكان لە رووی یاسایی و ئەمنییەوە، بڕیاری لەسەر دەدەین، ئەمەش لەژێر رۆشنایی یاسای وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ژمارە 19ی ساڵی 2011، وە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری گەیاندن بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان”.
ئەمڕۆ دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڕیاریدا تێلیگرام لە سەرتاسەری وڵاتدا بلۆک بکات و مۆڵەتی 30 رۆژیشی بە کۆمپانیاکە داوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی، ئەوەش بەهۆی پابەندنەبوونی تێلیگرام بە یاساکانی عێراق و نەسڕینەوەی ئەو ناوەڕۆکانە کە هاندەرن بۆ توندوتیژی و رقوکینە یان دەبنە هۆی تاوانی ئەلیکترۆنی و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی.