وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مریكا:

“ئه‌وه‌ی له‌ ئێران كردمان سه‌ركه‌وتنێكی سه‌ربازیی گه‌وره‌یه”‌

ژووری هه‌واڵ

کەمێک بەر لە ئێستا پیت هیگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەبارەی هەوڵدان بۆ لەکارلابردنی ئه‌و له‌ پۆسته‌كه‌ی، هه‌روه‌ها ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران قسەی کرد، ئەمە گرنگترین قسەکانیەتی:

📌 لە مێژووی ئەمریکادا نەبووە وەزیرێکی بەرگری لەکارلاببرێت لە کاتێکدا وڵات سەرقاڵی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بێت.

📌 هەوڵەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ لێپرسینەوە و لەکارلادانم، تەنیا گاڵتەجاڕییەکە و هیچی تر.

📌 ئەم هەوڵەی لەکارلادانم تەنیا هەوڵی یەک پیاوە کە دەیەوێت کۆتا رۆژەکانی لە کۆنگرێس بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی زیان بە سەرۆک ترەمپ و وڵاتەکەمان بگەیەنێت.

📌پارتی کۆماری هێشتا کۆنتڕۆڵی کۆنگرێسی بەدەستەوەیە و پێویستە تا کات ماوە ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوت.

📌 ئەم هەوڵەی بۆ لەکارلادانم دەدرێت تەنیا ململانێیەکی سیاسییە، چونکە نە تاوانی گەورەم کردووە، نە سەرپێچی، نە خیانەتی نیشتمانی و نە بەرتیلم وەرگرتووە.

📌 ئێمە جەنگمان دەستپێنەکردووە، بەڵکو ئەوە ئێران بوو 47 ساڵ لەمەوپێش دەستیپێکرد.

📌 هەوڵدان بۆ لەکارلادانی من، پەیامێکی هەڵە بە دوژمنەکانمان دەدات کە ئەمریکا سزای سەرباز و سەرکردەکانی خۆی دەدات لەسەر ئەنجامدانی ئەرکێکی سەربازیی سەرکەوتوو.

📌 ئەوەی ئێمە لە ئێران کردمان، بە هەموو پێوەرەکان سەرکەوتنێکی سەربازیی مێژووییە.

📌 لە ماوەی کەمتر لە 40 رۆژی شەڕی ئێراندا، زیاتر لە 13 هەزار ئامانجمان بۆردومان کرد و تەواوی کەشتیگەلە دەریاییەکەیانمان نوقم کرد.

📌 دەزگاکانی راگەیاندن هەرگیز ئامادەنین دان بەو سەرکەوتنە سەربازییە گەورەیەدا بنێن کە لە ئێران بەدەستمان هێناوە.

📌 ئێمە لەسەر چەندین ئاستی جیاوازەوە بە وردی چاودێریی بارودۆخی ئێران دەکەین.