دەزانیت چانسوتە چییە؟

خانمێک باسی خواردنە کۆنەکان دەکات و دەڵێت، “چانسوتەمان لێ دەنا لەکۆندا”

دیلان محەمەد- سلێمانی

بە جلی کوردییەوە چوون بۆ بەردەرکی سەرا، وەسفی سلێمانی و خواردنەکانی دەکەن.

چوار خانم کە قسە بۆ 964 دەکەن، یەکێکیان بە ناوی حەسیبە مەعروف، دەڵێت، “سلێمانی جێگەی باوباپیرانم، حەپسەخانی نەقیب و شێخ مەحمودی نەمرە، سلێمانی هەموو خۆشییەکی پێبەخشیوم یاخوا یادەکەی هەموو ساڵێک بە خۆشی بێت”.

پەخشان ئەبوبەکر، یەکێکی دیکەیە لە خانمەکان و باسی چەند خواردنێکی سلێمانی دەکات و دەڵێت، “لە کۆندا ترخێنە، چانسوتە، لەبەترشی و گەنمە کوتاو لێدەنران”.

“چانسوتە شۆربایەک بوو بە وردە ساوەر لێدەنرا و ترخێنەی دەکرایە سەر ئەوەندە خۆش بوو خواردنەکەی ئێستا دەهێنێت و من تاوەکو ئێستاش لێیدەنێم و بە دوو هەفتەش برنج لێ نانێم”، پەخشان ئەبوبەکر وادەڵێت.

خانمێکی دیکە بە ناوی مامۆستا کەژاڵ دەڵێت، “سلێمانی جیهانێکە لە سۆز و خۆشەویستی و میواندۆستی، هەموو خۆشییەکی پێبەخشیوم”.

پێداچوونەوە: کوردستان جەلال