په‌یامی پیرۆزبایی

مەسرور بارزانی: هاوڵاتیانی سلێمانی شایستەی خزمەتی زیاترن

کوردستان جەلال

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە یادی بونیادنانی سلێمانیدا دەڵێت، هاوڵاتیانی ئەو شارە شایستەی ئازادی و پێشکەوتن و سەقامگیری و ئارامین.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌ بۆنه‌ی 24 ساڵه‌ی بونیادنانی سلێمانی، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌، “ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی، شاری هەڵمەت و قوربانی، لە هەموو کوردستانییەکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر پیرۆز بێت”.

دەشڵێت، هاوڵاتیانی خۆشەویستی سلێمانی، شایستەی خزمەتی زیاتر و ئازادی و پێشکەوتن و سەقامگیری و ئارامین”.