له‌ عه‌نكاوه‌

ئاسایشی هه‌ولێر: دوو كه‌سمان ده‌ستگیر كرد ته‌قه‌یان كردووه‌

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، دوو كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه‌، كه‌ له‌ قه‌زای عه‌نكاوه‌ ته‌قه‌یان كردووه‌ و فه‌وزایان ناوه‌ته‌وه‌.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14.11.2026 ڤیدیۆی رووداوه‌كه‌ و ده‌ستگیركردنی كه‌سه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێن:‌ “دوابەدوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لەلایەن هێزەکانمانەوە دوو تۆمەتبارمان بە ناوەکانی ( أ ، ب ، أ) و ( ع ، ج ، أ) دەستگیر کرد، کە هەستابوون بە تەقەکردن و دروستکردنی پشێوی لە قەزای (عەنکاوە)ی شاری هەولێر”.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، لە کاتی دەستگیرکردنی دوو كه‌سه‌كه‌دا،‌ دەست بەسەر چەک و ئۆتۆمبێلەکەیاندا گیرا و ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.