خەبەرێک لە باوبۆران نییە و جەوەکە فێنک و پاییزییە
کەشوهەوای ئەم دوو رۆژە
جەوەکە تەواو پاییزیە و باوبۆران جارێ دەنگی نییە
شۆڕش قادری
ئەم دوو رۆژەش باوبۆران دەنگی نییە و جەوەکە تەواو پاییزی و دڵگیر دەبێت.
وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ شەممە 14.11.2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بۆ سبەی یەکشەممەش کەشەکە گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ، وەک هەمیشە گەرمترین ناوچەی کوردستان گەرمیان دەبێ بە 24 پلەی سیلیزی و حاجی ئۆمەرانیش فێنکترین ناوچە بە 13 بۆ 14 پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
پیرمام: 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 20 پلەی سیلیزی
دهۆک: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی