لۆگۆی بارەگای بارزانی
له یادی بونیادنانی سلێمانی
بارهگای بارزانی پهیامێكی بڵاوكردهوه
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
ئهمڕۆ شهممه 14.11.2026 بارهگای بارزانی پهیامێكی له یادی بونیادنانی شاری سلێمانی بڵاوكردهوه.
دهقی پهیامهكه:
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:
لە یادی 242 ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانی، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی دانیشتوانی بەڕێز و خۆشەویستی ئەو شارە مێژووییەی کوردستان دەکەم.
سلێمانی ئەو شارەیە، کە بۆتە بەشێکی گرنگی مێژوو، ناسنامە و خەباتی نەتەوەیی گەلی کوردستان. ئەم شارە هەردەم شوێنی هەڵقوڵانی بیر و هەستی نەتەوەیی و ڕۆشنبیری و فەرهەنگ بووە و هەر دەمێنێ.
هیوای ئارامی و ئاسوودەییەکی بەردەوام بۆ ئەو شارە ئازیزەی کوردستان دەخوازم.