"بە مانگە دەستکردەکانەوە رەبتە و کۆدی تایبەتی هەیە"
سەعاتە گەورەکەی ناو بازاڕی سلێمانی 15 ساڵە خەوتووە و خەبەری نابێتەوە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
سەعاتە گەورەکەی ناو بازاڕی سلێمانی نزیکەی 15 ساڵە خەوتووە و خەبەری نابێتەوە.
سەعاتەکە لەسەر بینای ئەسحابە سپی هەڵواسراوە و دەڕوانێتەسەر بازاڕی خانەقا و دەورووبەری، بیناکە ساڵی 2009 تەواوکراوە و سەعاتەکەش لەلایەن کۆمپانیایەکی تورکییەوە دانراوە، هەر لەو کاتەوە ناوەناوە کاریکردووە و لە ساڵی 2010 بەداوە یەکسەر لەکارکەوتووە و لەسەر 3:09 خولەکدا وەستاوە.
بەقسەی ئیدارەی بیناکە، چەند جارێک وەستایان هێناوە سەعاتەکە بخاتەوە کار، بەڵام بۆیان جێبەجێ نەبووە، چونکە رەبتە بە مانگە دەستکردەکانەوە و کۆدی تایبەتی خۆی هەیە و کۆمپانیاکەش لە کوردستان نەماوە تاوەکو چاکی بکاتەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری