دڵنیایی نرخیش دەدەن
قایمقامی سلێمانی: هێچ کێشەیەکی غاز دروست نابێت
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
دوای هێڕشەکەی سەر کۆرمۆر خەڵک ترسی نەمانی غازیان لێنیشت بەڵام قایمقامیەتی سلێمانی دڵنایی دەدات و دەڵێت ئەوەندە غازیان زۆرە یەک کێشە دروست نابێت.
فازڵ عومەر قایمقامی سلێمانی بە 964ـی وت، کۆگانیان غازی چاکی تیادایە و تا مانگێکی دیکەش غاز نەیەت ئەوان هەر رۆژانە دەینێرنە بەردەم ماڵەکان.
وتیشی، بە تەواوی دڵنیایی دەدەن کە نەک غاز کەم ناکات بەڵکو نرخیش وەکو خۆیەتی و ناگۆڕێت و لەلایەن لیژەکانیشتەوە بەردەوام چاودێری دەکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی