"سلێمانی هەمیشە ناوەندی داهێنان بووە"

نێچیرڤان بارزانی: هیوای ئارامیی زیاتر بۆ سلێمانی و سەرتاسەری کوردستان دەخوازم

کوردستان جەلال
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی بونیادنانیدا، پەیامێک ئاراستەی سلێمانی و دانیشتووانەکەی دەکات.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی بونیادنانی سلێمانیدا دەڵێت، “لە 242هه‌مین ساڵیادی بونیاتنانیدا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی شاری سلێمانی، مەڵبەندی ئەدەب و هونەر، پایته‌ختی رۆشنبیری و تەواوی دانیشتووانی خۆشەویستی دەکەم”.

دەشڵێت، “سلێمانی هەمیشە ناوه‌ندێكى داهێنان و تێکۆشانی گەلی کوردستان بووە، هیوای گەشەسەندن، ئاوەدانی و ئارامیی زیاتر بۆ سلێمانی و سەرتاسەری کوردستان دەخوازم”.