دیمهنی یهكێك له مۆلیدهكان
لیژنەکانی قایمقامیەت و کارەبا کۆدەبنەوە
نرخی ئەمپێری مۆلیدە لە سلێمانی دیاری دەکرێت
کوردستان جەلال
هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان داد و بێدادیانە لە دەست خەرجیی کارەبا و ئاو و چەندانی دیکە، ئەمڕۆش بڕیارە لە سلێمانی، نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە دیاریی بکرێت.
فازڵ سەعید سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک لەنێوان لیژنە هاوبەشاکانی قایمقامیەتی سلێمانی، کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان و کارەبای سلێمانی ئەنجام دەدەرێت کە تێیدا نرخی ئەمپێری مۆلیدە دیاریی دەکرێت.
“لایەنی پەیوەندیدار لە چەند شوێنێک نرخی گاز وەردەگرێت و لەسەر ئەو بنەمایە نرخی ئەمپێری مۆلیدە دیاری دەکرێت”، فازڵ سەعید، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی، وای وت.
بەهۆی هێرشی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە نزیکەی کاتژمێر 11ـی شەوی 8-11-2026، گرفت بۆ کارەبای نیشتمانی دروستبوو مۆلیدەکان کەوتنەوە کار.
ههفتهی رابردووش دوو جار كۆبوونهوه له نێوان نوێنهری مۆلیده ئههلییهكان و قایمقامیهت كرا، بهڵام رێكنهكهوتن و نهگهیشتنه ئهنجام.
لە لێدوانێکی پێشووتردا بۆ 964، ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی کارەبای هەرێم وتی، سەرەتای هێرشەکە لە شەو و رۆژێکدا سێ بۆ چوار کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیان دەدرا، بەڵام دواتر توانیمان ئەو رێژەیە بۆ شەش بۆ حەوت کاتژمێر بەرزبکەینەوە.