فڕۆكهخانهیهكی ئهمریكا
دوێنێ به كتوپڕی وهستا
گهشته ئاسمانییهكانی ئهمریكا دهستیپێكردهوه
ئهرسهلان عهبدوڵا
وەزیری گواستنەوەی ئەمەریکا کردنەوەی ئاسمانی بەڕووی هاتوچۆی ئاسمانیدا راگەیاند و دووپاتی کردەوه، ئەو كێشهیهی بووە هۆی پچڕانی گەشتەکان، دەستنیشان کراوە و ناوەندەکانی کۆنتڕۆڵی هاتوچۆی ئاسمانی و دامەزراوەکانی کۆنتڕۆڵی نزیکبوونەوە، دەستیان به كار کردووەتەوە.
شۆن دۆڤی له راگهیاندراوێكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، کردنەوەی پانتایی ئاسمانی بە مانای دەستپێکردنەوەی دەستبەجێی سەرجەم گەشتەکان نییە، گەڕانەوەی هاتوچۆی ئاسمانی وردە وردە دەبێت و لایەنە پەیوەندیدارەکان پێویستیان بە کاتە بۆ چارەسەرکردنی کاردانەوەی رووداوەکە.
ئاماژەی بەوەش کرد، وەزارەتی گواستنەوە هیواخوازە لە سبەینێوە پێشکەو تنێکی بەرچاو لە هاتوچۆی ئاسمانیدا ببینێت، هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ ئەوەی زۆرترین گەشت لە شەوێکدا ئەنجامبدرێت، بە مەرجێک تیمی پێویست ئامادەبن.
وهزیری گواستنهوهی ئهمریكا روونیكردەوە، لایەنە پەیوەندیدارەکان پێداچوونەوەیان بە ڕووداوەکەدا کردووە و هەڵەكانیان دەستنیشانکردووە و سیستمهکەیان دەستپێکردووەتەوە.
به گوێرهی میدیای ئهمریكا، هێشتا لێکۆڵینەوە تەکنیکیەکان بەردەوامن بۆ دیاریکردنی وردەکارییەکانی ئەو پێشهاتهی روویدا و چۆنیەتی رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی.
وهزیری گواستنهوهی ئهمریكا ههروهها ئهوهی خستهڕ،و، هەڵسەنگاندنێک بۆ کاریگەرییە ئابوورییەکانی رووداوەکە لەسەر کەرتی گواستنەوەی ئاسمانی هێشتا تەواو نەبووە، هۆشداریشی دا لەوەی ئهگهر کۆنگرێس بودجەی پێویست بۆ سیستمی گەشتیاری ئاسمانی دابین نهكات، ئهمه دهبێتە هۆی دابەزینی ستانداردەکانی سەلامەتی سیستمەکە.
دووپاتیشی کردەوە کە کارکردن بەردەوامە بۆ چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی پەککەوتن و دەستەبەرکردنی سەقامگیری هاتوچۆی ئاسمانی و گەڕانەوەی وردە وردەی گەشتەکان بۆ باری ئاسایی خۆی.
دوێنێ هەینی 13.11.2026 لە کاتژمێر 3.36 خولهكی پاشنیوەڕۆ بە کاتی رۆژهەڵاتی ئەمریکا، ناڕێکییەکی تەکنیکی لە رادار و سیستمی پەیوەندی نێوان فڕۆکەوانان و ناوەندەکانی کۆنترۆڵی ئاسمانی (ARTCC) دروست بوو، بەو هۆیەوە ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی FAA بڕیاری دا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە سەرانسەری وڵاتدا بۆ ماوەی زیاتر لە چوار کاتژمێر رابگرێ.