ئه‌مریكا

كه‌شتییه‌كی گه‌شتیاری وه‌رگه‌ڕا و 32 كه‌س گواسترانه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

لە ویلایەتی لویزیانای ئەمریکا کەشتییەکی نەوتهەڵگر خۆی کێشا بە کەشتییەکی گەشتیاری، کە زیاتر لە 100 سەرنشینی هەڵگرتبوو، به‌م هۆیه‌وه‌ كه‌شتییه‌ گه‌شتیارییه‌كه‌ وه‌رگه‌ڕا و هه‌روه‌ها 32 كه‌س بریندار بوون.

رووداوه‌كه‌ دوێنێ به‌ كاتی ئه‌مریكا روویدا، كه‌ کەشتییەکی نەوتهەڵگر لەگەڵ کەشتییەکی گەشتیاری، کە لە رووباری مێسیسیپی وەستابوو، پێکیاندادا و کەشتییە گه‌شتیارییه‌کە وەرگەڕا، بەڵام سەرجەم 180 سەرنشین و تیمی کەشتییەکە، 32 كه‌س بریندار بوون و گواسترانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.

رووداوه‌كه‌ له‌ كاتێكدا بوو كه‌شتییه‌ گه‌شتیارییه‌كه‌ وه‌ستابوو، سه‌رنشینه‌كانی خه‌ریكی دابه‌زین بوون.

جێف لاندری، پارێزگاری ویلایەتی لویزیانا بە رۆژنامەنووسانی وت، “ئەوە موعجیزە، موعجیزەیەکی راستەقینە بە هەموو مانایەکی وشەکە لەسەر ڕووباری مێسیسیپی”.

هه‌روه‌ها هێلینا مۆرینۆ، سەرۆکی شارەوانی نیوئۆرلینز لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، 32 کەس بۆ چارەسەرکردن گەیەندراونەتە نەخۆشخانە ناوخۆییەکان، بەڵام باری تەندروستی هه‌موویان باشه‌.

ئاماژەی بەوەش کرد، دوو لەو بریندارانەی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، ئەفسەری پۆلیس بوون کە بەشداربوون لە چۆڵکردنی سەرنشینانی کەشتییەکە.

مۆرینۆ کۆی ژمارەی ئەو کەسانەی لەناو کەشتییە گەشتیارییەکەدا بوون لە نێوان 180 بۆ 190 کەسدا خەمڵاندووە.

کۆمپانیای ئەمریکی کروز لاینز لە راگه‌یاندراوێكدا رووداوەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، “میوانان و ئەندامانی تیمی فڕۆکەوانی چۆڵکراون و ئێمە زۆر نیگەرانین بۆ هەموو ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە”.