شوێنی نوێژی ژنان وێران بووە
مزگەوتی مەولانا خالیدی نەقشبەندی لە هەولێر پڕ ئاو بوو
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
یەکێک لەو شوێنانەی کە لە هەولێر زیانی زۆری بەرکەوت مزگەوت و تەکیەی مەولانا خالیدی نەقشبەندی بوو کە بەتەواوی قاتی خوارەوە ی پڕ بوو لە ئاو و زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.
مامۆستا عیرفان شێخ موحسین ئیمام و خەتیبی مزگەوت و تەكیەی مەولانا خالید نەقشبەندی بە 964ـی وت، هەموو کارەساتەکە بەهۆی لافاوەوە لە ماوەی 20 خولەک روویاندا.
وتیشی، ماڵی کارمەندەکانیان لەگەڵ قاتی خوارەوەی مزگەوت لەگەڵ شوێنی نوێژی ژنان و کتێبخانەیەکیان بە تەواوەتی لە ناوچوون و وێران بوون.
پێداچوونەوە: توانا نەقی