لە شەقامی قودسی کەرکوک

ئۆتۆمبێلێک خۆی بە دوو ئۆتۆمبێلی دیکەدا کێشا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە شەقامی قودسی کەرکوک ئۆتۆمبێلێک بە خێراییەکەی زۆر خۆی بە دوو ئۆتۆمبێلی دیکەدا کێشا، شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

رووداوەکە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29.10.2026 روویداوە، فیراس حەمدانی کە بەسەر رووداوکەدا کەوتووە، بە 964ـی وت، لە شەقامی قودس ئۆتۆمبێلێک کە شۆفێرەکەی گەنجێک بووە و ژنێکیشی تێدابووە، بەهۆی خێراییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە دوو ئۆتۆمبێلی قەراغ جادەکەدا کێشاوە”.

“هەر لە شوێنی رووداوەکە شۆفێرەکە گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە”، فیراس حەمدانی وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، شەقامەکە هیچ تاسەیەکی لێ دانەنراوە و ئەوەش وایکردووە کە زۆرجار شۆفێران بە خێرایی لێبخوڕن و کارەساتی لەو شێوەیەی لێبکەوێتەوە.

ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە، فەرمانبەری کۆلێژی راگەیاندنی کەرکوکە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری