ئومێد خۆشناو بۆ 964:
“جارێ نازانین قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووان چۆن ده‌بێت”
رێباز یونس
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، هێشتا نازانن قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر چۆن ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌موو زیانه‌كان جه‌رد و تۆمار ده‌كه‌ن.
ئومێد خۆشناو ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8.11.2026 له لێدوانێكی تایبه‌تدا به 964ی راگه‌یاند، دوو سێ رۆژی دیكه پاككردنه‌وه‌ی شوێنی لافاوه‌كه ته‌واو ده‌بێت، دواتر جه‌ردی هه‌موو زیانه‌كان ده‌كه‌ین و تۆماری ده‌كه‌ین.
وتیشی، جه‌ردكردنه‌كه كاتێكی زۆرتری ده‌وێت، به‌ڵام جه‌ردی هه‌موو زیانه‌كان ده‌كرێت له بازاڕ و باڵه‌خانه و شوێنه گشتییه‌كان و ماڵه‌كان، دواتریش فۆرمی قه‌ره‌بوو دابه‌ش بكه‌ین.
“هێشتا نازانین شێوازی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه چۆن ده‌بێت و دواتر بۆ رای گشتی رایده‌گه‌یه‌نین”، ئومێد خۆشناو وای وت.
دوێنێ شه‌ممه 7.11.2026 لافاوێكی گه‌وره به‌شێكی شاری هه‌ولێری گرته‌وه و دوو هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا، زیان و زۆرێكی زۆریش به ماڵ و ئۆتۆمبێل و كاروكاسبی هاوڵاتیان كه‌وت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا