لە سلێمانی

لیژنەکان دەگەڕێن و لەبەیانییەوە ژمارەیەک فرۆشیار سزادراون

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە بەیانی ئەمڕۆوە دەستیان بە گەڕان کردووە و دەیانەوێ، هەر کۆگا و فرۆشیارێک پێش بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کەلوپەلی هێناوە و نرخی بەرزکردووەتەوە سزای بدەن.

بابان ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەکەیە ئەو بە 964ی وت، لە بەیانییەوە کە گەڕاون ژمارەیەک پسوڵەی سەرپێچییان بۆ خاوەن فرۆشگە و کۆگاکان کردووە، کە دەرکەوتووە نرخیان بەرزکردووەتەوە و ژمارەیەک لەو سەردانانەش لەسەر داواکاری و پەیوەندی هاوڵاتییان بووە.

ئەو وتی، هەر بازرگان و کاسبکارێک نرخ لەسەر هاوڵاتییان زیاد بکات رووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەکەنەوە، و لیژنە تایبەتمەندەکانیان بەردەوام سەردانی کۆگا و نێوبازاڕ و مارکێتەکان دەکەن و هەر شوێنێک پابەند نەبێت سزا دەدرێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا